ڕۆژی دووشهممه ٢١ی مانگی خهرمانان، لەهێرشێکی چەکداریدا، کە لەلایەن خاوەن ماڵێکەوە بۆ سەر کرێکارانی کوردی خەڵکی شاری “ئێلح” لە ئوستانی “کاستامۆنو”ی تورکیا ئەنجامدرا، کرێکارێک کوژرا و کرێکارێکی دیکەش برینداربوو.
بهپێی ڕاپۆرتی ئاژانسى فوڕات نیوز، ئەو دوو کرێکارە لەبینایەکى سێ نهۆمیدا کاریان دەکرد و لەکاتێکدا سەرقاڵى خۆگۆڕین بوون لەلایەن خاوەنی بیناکەوە بە چەک هێرشکراوەتە سەریان و لەکاتى گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە یهكێكیان بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا و باری تەندروستیی كرێكارهكهی دیكهش ناجێگیرە. جێگای ئاماژهیه كه لە دواى ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تاوانبارهكه دهستبهسهركراوه و ڕهوانهی دادگا كراوه.