کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گیان له‌ده‌ستدان و بریندابوونی پێنج كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ڕێگای ماكوو- شووت

گیان له‌ده‌ستدان و بریندابوونی پێنج كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی ماكوو

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له‌ ڕێگای نێوان ماكوو بۆ شارۆچكه‌یشووتی سه‌ر به‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پژۆ پرشیا به‌ هۆی خێرایی زۆر و له‌ده‌ستدانی كونترۆڵ وه‌رگه‌ڕاوه‌ و سێ سه‌رنشینی سه‌واریه‌كه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ كراون و له‌ ئێستادا له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.