به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، له چه‌ند ڕووداوی هاتووچۆ له شاره‌كانی “شنۆ“، “سه‌رپۆلی زه‌هاو” و “مه‌ریوان” لانیكه‌م دوو هاووڵاتی بوونه قۆربانی و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كان، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له جاده‌ی نێوان مه‌ریوان– باشماخ، شۆفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه له نزیك گوندی “جبره‌ئیل ئاوا“ی سه‌ر به شاری شنۆ دوو ئۆتۆمبێل پێكیان داوه و شۆفێری یه‌كێكیان گیانی له ده‌ستداوه و ئه‌وی تریشیان به‌سه‌ختی بریندار بووه. له ڕووداوێكی دیكه‌ی له جاده‌ی نێوان سه‌رپۆلی زه‌هاو– داڵاهۆ چه‌ندین ماشین پێكیان كێشا و له ئاكامدا ١٣ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.