ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لەكاتی هەوڵدان بۆ پاككردنەوەی ئاوەڕۆكان حەوت كرێكار كەوتونە ناو ئاوەڕۆیەكەوە و بەهۆیەوە سێ كرێكار گیانیان لەدەستدا و چوار كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی عێراق، لە ئێستادا لە بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرزی زستان و ڕێگریكردن لەكۆبونەوەی ئاو لە ئاوەڕۆكاندا، لەڕێگەی تیمەكانی شارەوانییەوە ئاوەڕۆكان پاکدەکرێنەوه به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار حه‌وت كرێكار له ئوستانی میسان تووشی ڕووداوی كار بوون كه سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوون.