کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی 9 کۆچبەر لەکاتى پەڕینەوەیان بۆ سنورەکانى ئەمریکا

گیان له‌ده‌ستدانی 9 کۆچبەر لەکاتى پەڕینەوەیان بۆ سنورەکانى ئەمریکا

پۆلیسى پاسەوانى سنورى ئەمریکا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: ژمارەیەکى زۆر کۆچبەری خه‌ڵكی ئامریكای جنووبی لەکاتێکدا ویستویانە ڕووبارى “ڕیۆ گرانده‌” لە سنورەکانى میکزیک و ئامریكا تێپەڕێنن به‌له‌مه‌كه‌یان ژێر ئاوکەوتووە و بەهۆیەوە 9 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش ٣٧ کۆچبەرى دیکە ڕزگارکراون.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه‌، بەهۆى ژێر ئاوکەوتنى به‌له‌مه‌كه‌وه‌ 9 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٣٧ کۆچبەرى دیکە تا ئێستا ڕزگار کراون و گەڕان بەدواى بێسەروشوێنەکانى دیکەدا بەردەوامە. جێگاى ئاماژەیە كه‌ پۆلیسى پاسەوانى سنورى ئەمریکا، لەماوەى حه‌تووی ڕابردوودا ٥٣ کۆچبەری دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركردبوو كه‌ له‌لایه‌ن قاچاخچیانی مرۆڤه‌وه‌ له‌ دۆخێكی خراپدا ڕاگیرابوون و چه‌ند كه‌سیان به‌هۆی گه‌رما و تینوویه‌تی گیانیان له‌ده‌ست دابوو.