کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی گۆماناوی خوێندكارێكی كچی زانكۆی كرماشان

گیان له‌ده‌ستدانی گۆماناوی خوێندكارێكی كچی زانكۆی كرماشان

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کچە خوێندکارێکی بواری په‌ره‌ستاری زانكۆی كرماشان بە ناوی “سەنا زارعی” تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی “کوییک”ی سه‌ر به‌ ناوچەی “سەرپولی ‌زەهاو”، به‌ شێوه‌ی گوماناوی له‌ خوابگا گیانی له‌ده‌ست دا.

هەواڵدەریی “ئیسنا” لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی دادسەرای شاری کرماشانەوە ڕایگەیاند: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کچە خوێندکارە، بە ئەگەری زۆر ژاراویبوون بووە. به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچه خوێندكاره‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ “سەنا زارعی” هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و هاوڕێكانیشی هەستیان بە هیچ نیشانەیەکی نەخۆشبوونی نەکردووە و لەناکاو خوێن لە لووت و گوێی هاتووە و بە داخەوە گیانی لەدەست داوە.