له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێكی دانیشتووی شاری خانه‌قین له ماڵه‌كه‌یدا به‌هۆكارێكی نادیار ئاگری تێبه‌ربوو و سووتا و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لەشارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، ژنێکی تەمەن ۳۱ ساڵی دەرچووی زانکۆ و دانیشتووی گەڕەکی “سیروان” له چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌یدا ئاگری تێبه‌رده‌بێت و ٧٠٪ جه‌سته‌ی ده‌سووتێت و پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌ده‌ات. جێگای ئاماژه‌یه كه كه‌لووپه‌لی ناوماڵی ناستاندارد، خانووی بێ كواڵێتی و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی ئاگركوژاندنه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه و له باشووری كوردستان ساڵانه چه‌ندین ژن به‌هۆی سووتانی جه‌سته‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.