ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ڕۆژانه ١٦٧ كۆرپه‌ڵه له ئه‌فغانستان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای بێهداشتی و كه‌می خۆراك گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی دا هاتووه كه كاریگه‌ری سه‌ختی نائه‌منی خۆراك له ئه‌فغانستان كاره‌ساتباره به جۆرێك كه ٢٠ ملیۆن كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و وڵاته تووشی كه‌می خۆراك و چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی عفوونی بوون. هه‌روه‌ها نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ برسیه‌تی به‌ره‌وڕوون و ٢٨ ملیۆن كه‌س پێویستی خێرایان به یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له حاڵێكدایه كه ڕێكخراوی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیه مرۆڤانه‌كان واته “ئووچا” ڕایگه‌یاندبووكه بودجه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له ئه‌فغانستان ته‌واو بووه.