ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له ده‌ریای نێوان به‌ریتانیا و فه‌رانسه ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه ٤ كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٣ كه‌سی دیكه ڕزگار كراون به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه نییه و گه‌ڕان به‌دوای ونبوواندا به‌رده‌وامه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌له‌مێكی ماسیگیری كه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه چه‌ند كۆچبه‌ری تێدا بووه، له كاناڵی مانش ژێرئاو كه‌وتووه و تائێستا ٤٣ كه‌س ڕزگار كراون و چوار كۆچبه‌ریش گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ته‌رمه‌كه‌یان له ئاو دەرهێندراوە و گه‌ڕان به‌دوای ونبوواندا به‌رده‌وامه. شایانی باسه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه ئاشكرا نه‌كراوه.