سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له مێحوه‌ری سه‌قز- دیوانده‌ره چوار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و سه‌مه‌ند له گه‌رده‌نه‌ی “فه‌تاح ئاوا” له نێوان دیوانده‌ره بۆ سه‌قز پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان ئاگری گرت و چوار سه‌نشینه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی جاده‌یی، خراپی ڕێگا و بان و به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆه له ئێران.