ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك منداڵی مه‌دره‌سه‌یه‌كی دینی له ئوستانی “هێلمه‌ند”ی ئه‌فغانستان، مینێك ده‌دۆزنه‌وه و له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نێو مه‌دره‌سه ده‌ته‌قێته‌وه و چوار كه‌سیان ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
به‌وته‌ی پۆلیسی “هێلمه‌ند”، له‌كاتێكدا منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ مینه‌كه كایه ده‌كه‌ن، پێیاندا ده‌ته‌قێته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌دات و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن. به‌وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی “هێلمه‌ند” ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه له نێوان ٧ بۆ ١٠ ساڵ بووه و كچێكیشیان تێدا بووه كه پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.