ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، له ڕووداوێكی هاتووچۆدا له جاده‌ی قه‌توور- ڕازی له شارستانی خۆی، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌ڕكان، ئه‌و ڕووداوه له نێوان ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری و كامیۆنێك دا له ٢ كیلۆمتری جاده‌ی قه‌توور- ڕازی ڕوویداوه و چوار سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله سه‌واریه‌كه كه سێ كه‌سیان خه‌ڵكی توركیا بوون ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه. نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، خراپی ڕێگا و بان و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌ی هاتووچۆویه له ئێران.