ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، چوار كرێكاری ئه‌فغانستانی له كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ئۆڕژانسی شیراز، چوار كرێكاری كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك له گوندی “گه‌چی” شیراز به‌هۆی گازگرتوویی له بیرێك دا گیانیان له ده‌ست داوه. سه‌ره‌تا یه‌كێك له كرێكاره‌كان كه‌وتۆته نێو بیرێك دا و دواجار سێ كرێكاری دیكه بۆ یارمه‌تی چوون به‌ڵام ئه‌وانیش تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه.