چوار كرێكاری فه‌سڵی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی نوقمبوون له نێو ئیسته‌خرێكی كه‌شاوه‌رزی له شارستانی “نه‌رماشیر”ی سه‌ر به ئوستانی كرمان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار كرێكاری فه‌سڵی له‌كاتی كاركردن له نزیك ئیسته‌خرێكی كۆكردنه‌وه‌ی ئاوی كه‌شاوه‌رزی له ده‌ورووبه‌ری شارستانی “نه‌رماشیر”ی سه‌ر به ئوستانی كرمان به‌هۆی كه‌وتنه نێو ئاو نوقمبوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی خزبوونی لێواره‌ی ئیسته‌خر و نه‌بوونی گاردڕه‌یل ئه‌و چوار كرێكار كه دوو باوك و دوو كچ بوون كه‌وتوونه‌ته نێو ئیسته‌خره‌كه و گیانیان له‌ده‌ست داوه.