ڕۆژی چوارشبه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، چوار سووختبه‌ری به‌لووچ له شاره‌كانی “زه‌ڕئاباد”، “سه‌راوان” و “قه‌لعه گه‌نج” له‌كاتی ڕاودونانیان له‌لایه‌ن هێزكانی ڕژیمه‌وه تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “مه‌حموود ئه‌فرووز” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خێزاندار و خه‌ڵكی “زه‌ڕئاباد” به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها دوو سووختبه‌ری مێرمنداڵی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “متین بامه‌ری” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “موبین عه‌بدۆڵڵاهی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌ی “چاه خوداداد”ی سه‌ر به شارستانی “قه‌لعه گه‌نج” له‌كاتی ڕاوەدونانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه و ئاگری گرتووه و له نێو ئاگردا سووتاون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵی خه‌ڵكی سه‌راوان به‌ناوی “محه‌ممه‌د سه‌راج ڕیگی” پاش ته‌قه‌ی هێزه‌كانی یگانی مێرساد ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.