ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان، سێ سووختبه‌ر به‌لووچ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌مێحوه‌ری زابۆل بۆ نێهبه‌ندان له نێو ئاگردا سووتان و سووختبه‌رێكی دیكه‌ش كه به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له ڕێگه‌وتی ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ چووبۆوه كۆما پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، سووختبه‌رێك به‌ناوی “عه‌بدۆلواحد كه‌ره‌م زهی” كه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له ڕووداوێكی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار و چووبۆوه كۆما، پاش ٣٥ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه ڕۆژی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران له مێحوه‌ری زابۆل بۆ نێهبه‌ندان پاش ڕاودوونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه وه‌گه‌ڕاوه و ئاگری گرتووه و سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.