سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ڕووداوێكی هاتووچۆ كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له جاده‌ی سنه- كامیاران ڕوویدا، پێنج سه‌رنشینی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك تۆنێله ئه‌وه‌ڵه‌كه‌ی مووچش كامیۆنێكی ئیسۆزۆ خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی پژۆ و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رنشینی پژۆكه ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد و خراپی ڕێگاوبان سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچویه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.