کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە شه‌قامی ٦٠ مەتری له شاری هه‌ولێر له ڕووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆدا، پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.
به‌وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای به چوار سه‌رنشینه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێکی فۆرد ڕوویداوه و شۆفێری فۆردەکە و شۆفێر و سێ سەرنشینی سۆناتاکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی تریش بریندار بوون.