ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، تازه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه به‌ناوی “فه‌ردین ئیسافی” خه‌ڵكی كامیاران كاتژمێر پێنج و نیوی ئیواره به هۆكارێكی نادیار كۆتایی به ژیانی هێنا.
هاورێ “فه‌ردین” له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی “تا” له ناوچه‌ی كامیاران له دایک بووه و ژیانی هه‌ر له مناڵیه‌وه تێكه‌ڵاوی ره‌نج و كار بوو. ئه‌و هاورێیه كه‌متر له دوو حه‌وتوو بوو هاتبۆه ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه. ئێمه وێرای ده‌ربڕینی ئه‌وپه‌ڕی په‌ژاره‌ی خۆمان به بۆنه‌ی ئه‌م رووداوه دلته‌زێنه، سه‌رخۆشی ده‌كه‌ین له هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هاورێیانی و پڕبه‌دڵ خۆمان به به‌شداری خه‌میان ده‌زانین. یادی به‌رز و به‌رێز بێت