ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گوڵان، په‌نابه‌رێكی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی قبرس به‌ناوی “تالب لوتفی پور” له‌كاتی كاركردندا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “تالب لوتفی پور” ماوه‌ی ٢٠ ساڵه كه به شێوه‌ی نایاسایی له وڵاتی قبرس ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌سه‌ر داربه‌ست كه‌وته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بوو. نابراو پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌بێ چاودێری پزیشكی مه‌ره‌خس كراوه و پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ ڕۆژی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیس و پزیشكی دادی قبرس به مه‌به‌ستی سه‌رپۆش دانیان به‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌و كرێكاره هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان كه‌وتنه خواره‌وه له سه‌ر كاناپه و جه‌ڵته‌ی دڵ ڕاگه‌یاندووه.