ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، پۆلیسی سنووری ئۆستراڵیا له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: په‌ناخوازێكی ئێرانی كه ماوه‌ی ٢ ساڵه له گرتووخانه‌ی په‌نابه‌رانی ئیداره‌ی مه‌هاجرتی ئه‌و وڵاته ناسراو به “ویلاڤوود” له شاری سیدنی به‌ندكرابوو، گیانی له ده‌ست داوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆڕته، ته‌رمی ئه‌و په‌ناخوازه ٣٠ ساڵه ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه له شوێنی نیشه‌جێ بوونی دوزراوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه و هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و په‌ناخوازه ئێرانییه له‌به‌رده‌ستا نییه و به وته‌ی پۆلیس ڕه‌وه‌ندی لێكه‌وڵێنه‌وه‌كان له ئه‌یاله‌تی “نیروساوت وڵز” ده‌ستیپێكردووه و له داهاتوودا زانیاری زۆرتر ده‌خرێته‌ڕوو.