ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مینی بووسێكی كۆچبه‌ران له شاری “ڕه‌حا”ی باكووری كوردستان كه‌وته نێو كاناڵێكی ئاوه‌وه و به‌هۆیه‌وه ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئێوارەی هه‌ینی له رێگای سەرەکیی شارۆچکەی “هەڕان” لە نزیک گوندی “ئانجولەر” لە ئوستانی “ڕه‌حا” له باكووری كوردستان، مینی بووسێك کە ژمارەیەک کۆچبەری دەگواستەوە، کەوتە ناو كاناڵێكی پڕ لە ئاو و بە تەواوی نوقم بوو. دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن تەرمی پێنج کۆچبەر دەرهێندرا و چوار کۆچبەریش لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەرهێندران و دواتر گیانیان لەدەستدا. شایانی باسه كه ئه‌و ئۆتۆمبێله ٣٠ كۆچبه‌ری تێدا بووه كه ١٩ كه‌سیان ڕزگار كراون و ٩ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.