ڕۆژی ١٥ی مارسی ٢٠٢٣ی زاینی به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو هلیكۆپته‌ری سه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له نزیك شاری دهۆك، ٩ شه‌رڤان گیانیان له‌ده‌ستدا.
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگه‌یاندووه كه لە چوارچێوەی هەوڵەكانی روبەڕووبونەوە له‌گه‌ڵ شانە نووستووه‌كانی داعشدا، گروپێك لە یەكینەكانی روبەڕووبونەوەی تیرۆر به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنانی نیزامی و ئه‌منیه‌تی چوون بۆ باشوری كوردستان و ئێوارەی 15ی مارسی 2023، له‌كاتی ڕۆیشتن بۆ سلێمانی بەهۆی خراپی كەش و هەواوە، هێلیكۆپتەره‌كانیان كەوتنە خوارەوە و به‌هۆیه‌وه ٩ شه‌رڤان به فه‌رمانده‌یی “شه‌رڤان كۆبانێ” گیانیان به‌ختكرد.