به‌ڕێوبه‌ری مانگی سووری لوڕستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند، ٨ هاووڵاتیی به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له ڕێگای خوڕه‌م ئابادی ئه‌و ئوستانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری مانگی سووری ئه‌و ئوستانه، ئه‌و ڕووداوه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پژۆ ٤٠٥ و پارس له ١٥ كیلومه‌تری ڕیگای نوورئاباد بۆ خوڕه‌م ئاباد بووه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله ده‌ستبه‌جێ له‌دوای ڕووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیان له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه بۆ پزیشكی یاسایی گوازراوه‌ته‌وه.