ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لە سنوری پارێزگای دهۆک هەشت کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لەسەر ڕێگای نێوان “ئەلقوش – شێخان“، لە سنووری پارێزگای دهۆک لە نێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە هەشت کەس کە ئەندامی یەک خێزان بوون گیانیان لەدەستدا. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.