ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی ڕه‌زبه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ناوچه‌كانی ئامێدی و قه‌ندێلیان له باكووری هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه شه‌ش گه‌ریلای “پ.ك.ك” و هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆری هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا شه‌ش گه‌ریلای “پ.ك.ك” و هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له هێرشی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئامێدی و قه‌ندیل گیانیان له‌ده‌ست داوه. شه‌وی ڕابردووش فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا به بۆمبی فۆسفۆری به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئامێدیان بۆردوومان كردبوو به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه ئاشكرا نه‌كراوه.