ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، ته‌قینه‌وه‌ێه‌ك له مه‌عده‌نێكی به‌ردی خه‌ڵۆز له باكووری “بۆگۆتا”ی پایته‌ختی كۆلۆمبیا ڕوویدا كه به‌هۆیه‌وه ٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕوودانی ته‌قینه‌وه له مه‌عده‌نه‌كانی كۆلۆمبیا پێشینه‌یه‌كی دوور و درێژی هه‌یه و شیركه‌ته خسووسیه‌كان و ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی داهاتێكی زۆرتر له دابینكردنی ئیمكاناتی ئیمه‌نی بۆ كرێكاران خۆ ده‌بوێرێن و له هه‌ژاری خه‌ڵك وه‌كوو ئامرازێك بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی هێزی كار كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی وزه و كانگای كۆلۆمبیا، له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١١ بۆ ٢٠٢٢ی زاینی زیاتر له ١٢٠٠ ڕووداو له معده‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕوویداوه و به شێوه‌ی مامناوه‌ند ساڵانه ١٠٣ كرێكار له مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌و ده‌بنه قوربانی.