به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ناوه‌ندێكی زانیاری له زانكۆی “یه‌یل”ی ئا‌مریكا كه سه‌باره‌ت به واكسیناسیۆنی كۆڕۆنا له ئێران ئه‌نجام دراوه، ئه‌گه‌ر خامنه‌یی ڕێگه‌ی به هاورده‌كردنی واكسنی كۆڕۆنا نه‌ده‌گرت، ٧٥ هه‌زار و ٣٠٠ شارۆمه‌ندی ئێران نه‌ده‌بوونه قوربانی.
جێگای ئاماژه‌یه كه عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له قه‌یرانی پاندمی كۆڕۆنا فه‌رمانی دا به قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی واكسنی خارجی بۆ ئێران و بووه هۆی قوربانی بوونی هه‌زاران كه‌س و هیچ كات به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی نه‌گرته ئه‌ستۆ.