کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خاكه‌لێوه‌، “حەسەن موئمنی”، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی ئێران رایگەیاند، “لە رۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زانی ئەم ساڵدا 70 کەس لە ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 223 کەسی دیکەش بریندار بوون”.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، بەراورد بە ساڵی رابردوو، گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لە رۆژانی جەژندا بە رێژەی 63٪ کەمبووەتەوە، ژمارەی بریندارانی رووداوەکانیش بەراورد بە هەمان ماوە بە رێژەی 17٪ کەمبووەتەوە.بە گوتەی حەسەن موئمنی، نزیکەی 44٪ی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-