دادستانی شاری كورد ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: شه‌ش كۆرپه‌ڵه له نه‌خۆشخانه‌ی هاجه‌ری شاری كورد به هۆكارێكی نادیار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستیپێكردووه و هێشتا هۆكاری مردنی یه‌كجاره‌ی شه‌ش كۆرپه‌ڵه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ ئه‌و ڕووداوه ساز كراوه و سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی هاجه‌ری شاری كورد بۆ دادگا بانگهێشت كراوه.