ئه‌رته‌شی به‌ریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له عه‌مه‌لیاته نیزامییه‌كانی ئه‌رتشی ئه‌و وڵاته له ئه‌فغانستان ٦٤ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوه‌یه‌كی خێرخوازی به‌ناوی “كاردانه‌وه دژبه توندووتیژی چه‌كداری” كه له شاری له‌ندنه له‌وڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌رته‌شدا ڕایگه‌یاند: به‌پێی ڵێكۆڵینهوهكانمان، له زه‌نجیره عه‌مه‌لیاته‌كانی پاش ساڵی ٢٠٠٧ی زاینی ئه‌رته‌شی بهریتاتیا له ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٣٥ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه له حاڵێكدا ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته ته‌نیا غه‌رامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ٦٤ قوربانی قه‌ره‌بوو كردۆته‌وه.