ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی میانمار هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌ی “ساگاینگ” و ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوچه‌ی “ساگاینگ” شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی ئازادیبه‌خشی میانماره كه ناسراون به بزووتنه‌وه‌ی پاراستنی خه‌ڵك “پی.دی.اف” و چه‌ند ساڵێكه دژبه ده‌وڵه‌تی نیزامی ئه‌و وڵاته شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ڕۆژی سێشه‌ممه له‌كاتی مراسمی كردنه‌وه‌ی یه‌كێك له ده‌فته‌ره‌كانیان له ناوچه‌ی “ساگاینگ” فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌ش هێرشیان كرده سه‌ریان و ٥٠ بۆ ١٠٠ كه‌سیان كوشت كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نین.