کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی ٥٠ كه‌س له‌ دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ پاكیستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌ دوو ڕووداوی جیاجیا دا له‌ وڵاتی پاكیستان ٥٠ كه‌س بوونه‌ قوربانی كه‌ ١٠ كه‌سیان منداڵن.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی پاكیستان، ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری به‌ ٤٨ سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ میحوه‌ری كۆوه‌یته‌ بۆ كه‌راچی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و پاش به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو دۆڵێك ئاگری تێبه‌ربوو و به‌هۆیه‌وه‌ ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێنج كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و ته‌نیا سێ كه‌س ڕزگاریان بووه‌، له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا به‌له‌مێك نووقمی ئاو بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٠ منداڵی ته‌مه‌ن نێوان ٧ بۆ ١٤ ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١١ منداڵی دیكه‌ ڕزگار كراون كه‌ باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی فیلیپین له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی چین

-

گیانله‌ده‌ستدانی ٤١ كرێكار له‌ كۆوه‌یت

-

په‌روه‌نده‌سازی ده‌زگای قه‌زایی بۆ ٢٠٠ شارومه‌ند له‌ ئیسفه‌هان

-

كوشتن و برینداركردنی چه‌ند شارومه‌ند به بیانووی پاراستنی نامووس له‌ ئێرانشار

-

گوشاری به‌رپرسانی زیندانی زاهیدان و ئێڤین بۆ سه‌ر به‌ندكراوان

-

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ سه‌ربه‌نده‌ر

-