بەهۆی ئەو لافاوەی چەند ڕۆژێکە بەشێکى ناوچەکانى نیجریه‌ی گرتووەتەوە، تائێستا ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر بێسەروشوێنن و ٩٠ هەزار ماڵ بەهۆى لافاوەکەوە زیانیان پێگەشتووە.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی نیجریه، بەهۆى کاریگەرى بارانبارین و دروستبوونى لافاوەوە تا ئێستا ٩٠ هەزار ماڵ زیانیان پێگەشتووه، ٥٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك بێسه‌روشوێنن و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه. جێگاى ئاماژەیە كه لە دوو مانگى ڕابردوودا بەهۆى بارانى بەخووڕەوە لە هەریەکە لە وڵاتەکانى ئەمریکا، چین، سعودییە، ئیمارات، هیندووستان، ئێران، پاکستان، تونس، کۆریاى باشور، یەمەن، سۆدان، ئیتالیا، ئەمریکا، ڤێنزوئێلا، سالوادۆر و هێندۆراس لافاو دروستبووه و بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆر كه‌سی مه‌ده‌نی بوونەتە قوربانى و هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.