ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی شکارتە – بالیسان لە سنووری ڕاپەڕین ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تەها موحەممەد، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، ڕووداوەکە لەنێوان تەکسییەک و بارهەڵگرێک دا روویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و هه‌روه‌ها لەو رووداوەدا دوو ژن و دوو پیاو گیانیان لەدەستداوە کە هەر چوار کەسەکە لەنێو تەکسییەکەدا بوون.