له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی زاینی تا ئه‌م كاته، لانیكه‌م ٤٠٠ په‌ناخواز له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌له‌مێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران له‌و ده‌ریایه وه‌رگڕا و به هۆیه‌وه ٣٥ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌نابه‌ران، ته‌رمی شه‌ش كه‌س له په‌نابه‌ران دهزراوزهتهوه و هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ٢٩ قۆربانیهكهی دیكه به‌رده‌وامه. به پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، به‌له‌می ئه‌و په‌ناخوازانه له وڵاتی لیبیه‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو و هێشتا هۆكاری نوقم بوونی به‌له‌مه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام پاشماوه‌كانی له لێوارئاوه‌كانی شاری “سابرتا“ی ئیتالیا دۆزرایه‌وه و لێكۆڵێنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.