به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتوبووسێك و ئۆتومبێلێكی تیجاری له وڵاتی ئه‌لجه‌زایه‌ر، ٣٤ كه‌س له نێو ئاگردا سووتان و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری له باكووری ئه‌لجه‌زایه‌ره‌وه به‌ره‌و باشووری ئه‌و وڵاته به‌ڕێ كه‌وتووه به‌ڵام له نزیك شاری “ته‌منراست” له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلی تیجاری دا پێكیان داداوه و به‌هۆیه‌وه ئۆتوبووسه‌كه ئاگری گرتووه و ٣٤ كه‌س له نێو ئاگر دا سووتاون،هه‌روه‌ها ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی دا ٢٣ هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه و ٣٠ هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.