وه‌زیری بێهداشت و ده‌رمانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ٣١ كه‌سی به‌هۆی نه‌خۆشی ئانفڵۆئانزاوه پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له ئێران شه‌ش منداڵی ته‌مه‌ن ژێر ١٠ ساڵ، دوو كه‌سی ته‌مه‌ن نێوان ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ، شه‌ش كه‌سی ته‌مه‌ن نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ساڵ و ١٣ كه‌سی ته‌مه‌ن نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ساڵ به‌هۆی نه‌خۆشی ئانفڵۆئانزاوه گیانیان له ده‌ستداوه، ناوبراو هه‌روه‌ها وتی ڕێژی به‌سته‌ری كراوانی كۆڕۆنا له ته‌واوی ئێران‌دا كه‌می كردووه و ته‌نیا له ئوستانی فارس ڕێژه‌ی تووشبووان زۆر بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ڵاوسان و گرانی بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی لاوازی خۆراك و كه‌می و گرانی ده‌رمان وای كردووه ڕێژی گیان به‌ختكردووانی نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی وه‌كوو ئانفڵۆئانزا له ئێران ئه‌و هه‌موو قوربانییه بگرێت.