ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی له “فیلیپین” 67 كه‌س و له “ئافریقای جنووبی” 250 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری مادی به‌و دوو وڵاته گه‌یشت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ له وڵاتانی “فیلیپین” و ئافریقای جنووبی” ڵافاو هه‌ڵسا و به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی ده‌یان ماڵ به ته‌واوه‌تی ڕووخان و چه‌ندین پرد وێران بوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی “ئافریقای جنووبی“، لانیكه‌م ٢٥٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و هاتووچۆ له شاری “دووربان” بۆ ناوچه‌كانی دیكه ڕاگیراوه و گه‌یاندنی یارمه‌تی به لێقه‌وماوان ئه‌سته‌مه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌رمانی “فیلیپین” سه‌ره‌ڕای گیان له‌ده‌ست دانی ئه‌و ٦٧ كه‌سه لانیكه‌م ٤٠٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و ٤٠٠ ماڵی دانیشتووانی ئۆستانی “لهیته” به ته‌واوه‌تی ڕووخاوه و ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیان زۆره.