ڕێكخراوی یوونیسف، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی پووشپه‌ڕ له نوێ ترین ڕاپۆرتی خۆی دا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره منداڵانه‌ی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوو له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گیانیان له ده‌ست داوه دوو هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی “یوونیسف”، ته‌نیا له شه‌ش مانگی سه‌رتایی ٢٠٢٣ی زاینی دا، ٢٨٩ په‌نابه‌ری منداڵ له كاتی تێپه‌ڕین له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گیانیان له ده‌ست داوه. سندووفی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وتی، هه‌ر حه‌وتوو ١١ منداڵ له هه‌وڵی گه‌یشتن به ئه‌منیه‌ت، ئارامش و ڕیفاه له وڵاتانی ئورووپایی، گیانیان له ده‌ست داوه.