ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سووری و ٣٦ كه‌سیان كوشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی داعش له شاره‌كانی حه‌ما و ده‌یره‌زوور هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سی مه‌ده‌نی كه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی كارگ بوون و ٢٦ كه‌سیان كوشت و كاتێك سه‌ربازانی سووری له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش به‌شه‌ڕ هاتوون ١٠ سه‌ربازی سووریش كوژراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوود چه‌كدارانی داعش ده‌یان هێرشی هاوشێوه‌یان بۆ سه‌ر كه‌سانی مه‌ده‌نی ئه‌نجام داوه و به ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.