به‌هۆی ئه‌و زریانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌یاله‌ته‌كانی ئاركانزاس، می سی سی پی، تنێسی، ئیلینۆی، ئیندیانا، ئالاباما، پنسیلوانیا و ئۆهایۆی ئه‌مریكای گرتۆته‌وه، ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به سه‌دان كسی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، زریان ئه‌یاله‌ته‌كانی باشوور، ڕۆژئاوا و ناوه‌ندی وڵاتی ئه‌مریكای ژێره‌وڕۆ كردووه و به‌رق و ئاوی ٥٩٠ هه‌زار كه‌سی بڕیوه. له هه‌شت ئه‌یاله‌تی ئه‌و وڵاته ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌سه‌دان كه‌سیش بریندار بوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه.