به‌پێی ڕاپۆرتی تازه‌ی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی تا به ئه‌مڕۆ، زیاتر له ٢٥٠٠ په‌نابه‌ر له‌كاتی په‌ڕانه‌وه له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئاماره‌كان به نیسبه‌ت ساڵی پار زیادی كردووه، له حاڵێكدا ساڵی ٢٠٢٢ سه‌رجه‌م ١٦٨٠ كه‌س له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه و له ڕێگای گه‌یشتن به ئورووپا گیانیان له‌ده‌ست دابوو. به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌فته‌ری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له شاری نیۆیۆرك ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئاماره ته‌نیا بۆ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه تۆمار كراوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه له وشكایهكان و به‌دوور له چاوی خه‌ڵك تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ئه‌و ئاماره، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی ٢٠٢٣وه تا به ئه‌مڕۆ، ١٨٦ هه‌زار كه‌س له ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان گه‌یاندۆته باشووری ئورووپا و به‌هۆی نائه‌منی خۆراك، وشكه‌ساڵی، قه‌یرانی ئابووری و شه‌ڕ ئه‌و ڕێژه‌یه له سدا ٨٣ زیادی كردووه.