ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، به‌ندكراوانی زیندانی “خوارێز” له باكووری مێكزیك ڕاپه‌ڕین و به‌هۆیه‌وه ١٤ به‌ندكراو و ١٠ زیندانبان كوژران و ٢٠ زیندانیش توانیان هه‌ڵبێن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه له یه‌كێك له به‌دناوترین زیندانه‌كانی مێكزیك له شاری “خوارێز” كه ناوچه‌یه‌كی پڕ له كارتێڵه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ره ڕوویداوه و به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی به‌ندكراوان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان، ١٤ زیندانی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠ هێزی ئه‌منیش كوژراون و ٢٠ به‌ندكراو له زیندان هه‌ڵهاتوون، به‌وته‌ی میدایاكانی مێكزیك چه‌ندین چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر زیندانه‌كه و یارمه‌تی به‌ندكراوانیان داوه تاكوو هه‌ڵبێن.