ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیندووستان ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی زریان و هه‌وره‌برووسكه‌وه ٢٣ كه‌س له‌و و ڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زیری ئه‌یاله‌تی “بیهار” له ڕۆژهه‌ڵاتی هیندووستان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، به بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان غه‌رامه‌ت په‌رداخت ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئیداره‌ی كه‌ش و هه‌وای هیندووستان، بۆ ڕۆژانی داهاتوودا شه‌پۆلێكی باران و لافاوی پێشبینی كردووه و داوای له شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته كردووه ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن بگرنه‌به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ٢٠١٩ی زاینی دا نزیك به ٢٩٠٠ كه‌س له هیندووستان به‌هۆی برووسكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.