زریانێكی به‌هێز ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی ویلایه‌تی “می سی سیپی” و “ئالاباما”ی ئه‌مریكای گرته به‌ر و ١١٣ مایلی وێران كرد و به‌هۆیه‌وه ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، چوار كه‌س بێسه‌ر و شوێن و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی فه‌رمانداری “مس سی سیپی” گرووپه‌كانی فریاكه‌وتن گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه و سه‌ر قاڵی ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌ژێر داروپه‌ردودا گیریان خواردووه. به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، به ده‌یان ساختمان ڕووخاون و سه‌دان خانوو زیانی جیددیان پێ گه‌یشتووه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ون بوون و گه‌ڕان به دوایاندا به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه.