ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، ٢٢ په‌نابه‌ری خه‌ڵكی وڵاتانی كامرۆن، ساحلی عاج و مالی له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه نۆقمی ئاو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، به‌له‌می ئه‌و په‌نابه‌رانه كه پێك هاتبوون له ژن و پیاو و منداڵ له نێوان دوو وڵاتی ئیتالیا و توونس به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واوه وه‌رگه‌ڕاوه و ٢٢ سه‌رنشینی نۆقمی ئاو بوون كه ته‌رمی ٢ كه‌سیان دوزراوه‌ته‌وه و ٢٠ كه‌سیان بێسه‌ر و شوێنن. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌له‌مه‌كه ٤٤ سه‌رنشینی پێ بووه و ٢٢ كه‌سیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه ڕزگار كراون به‌ڵام ٢٢ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه.