کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٢٢ كه‌س به‌ هۆی هاتنی لافاو له‌ ئه‌فغانستان

وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌تی تالیبان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند: به‌ هۆی بارینی باران و هه‌ڵسانی لافاو له‌ ١٢ ویلایه‌تی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ١٢ ویلایه‌تی ئه‌فغانستان، زیاتر له‌ ٥٠٠ ماڵی هاووڵاتییان به‌ ته‌واوه‌تی ڕووخاوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٢ هه‌زار خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتییان زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و زیانێكی زۆریش به‌ ئاژه‌ڵداران و كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و  وڵاته‌ گه‌یشتوو و به‌شێكی زۆر له‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ مردوون.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌   

-

ڕاپۆرتێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕێنی سه‌راسه‌ری له‌ ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٥ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له‌ په‌هره‌

-

پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری گەلانی ئێران لە دەرەوەی وڵات

-

ڕووداوی هاتووچۆ له‌ پارێزگایەکی باکووری کوردستان

-