ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، به‌له‌مێك له ئه‌یاله‌تی “كرالا” له باشووری هندووستان وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی ئه‌یاله‌تی “كرالا”، ئه‌و به‌له‌مه ٣٠ سه‌رنشینی بووه كه شه‌ش كه‌سیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون و زۆربه‌ی قوربانیان خوێندكاری مه‌دره‌سه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا دوو ڕووداوی هاوشێوه له هندووستان و پاكستان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین منداڵ بوونه قوربانی.