ئێوارەی شەممە ٣ی مانگی به‌فرانبار، بەرپرسانی ده‌وڵه‌تی ئامریکا رایانگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی سەرما و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 22 کەس و ڕێگا و بانی هەشت ئه‌یاله‌ت ماوه‌ی سێ ڕۆژه داخراون.
ئەم زریانەی رووی لە ئەمریکا کردووە، بە ناوی “گەردەلوولی بۆمب” یەکێک لە سەختترین زریانه‌كانی چەند دەیەی رابردووه كه رووی لەو وڵاته کردووە و به‌هۆی به‌فربارینی زۆر له ویلایه‌تی نیۆیۆرك هه‌موو هاتووچۆكان ڕاگیراوه، هه‌روه‌ها سه‌رووی سێ هه‌زار و ٣٠٠ گه‌شتی فڕۆكه‌وانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و حه‌وت هه‌زار و٥٠٠ گه‌شتیش دواخراوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، تائێستا ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاران كارتۆنخه‌و و بێ سه‌رپه‌ناه له‌ئارادایه.